بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، نوسرەت ڕەحیمی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ مێدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: شانەی سەرەکی داعش لە وڵات ڕیشە کێش کرا.
وتەبێژی وەزاەرتی ناوخۆی ئەفغانستان لە کۆنفڕاسنێکی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە دەستکەوتەکانی ئەفغانستان لە ساڵی ١٣٩٧ وتی: تێکشکانی شانەی سەرەکی داعش و کوشتنی سەعد ئەرهابی فەرماندەی گشتی تیرۆریستەکانی داعش لە ئەفغانستان لە دەستکەوتەکانی ئەمساڵی سەربازانی ئەفغان بووە.
نوسرەت ڕەحیمی لە درێژەدا زیادی کرد: هەروەها ٦٥٠ کەس لە کەسە سەرەکی، فەرماندە، والیان و فەرماندرانی تاڵیبانیش لە ئۆپراسیۆنی ئەمساڵی سەربازانی ئەفغانستان کوژران.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: سەربازانی ئەفغانستان لە ئەمساڵ زیاتر لە ٦ هەزار و ٢٠٠ ئۆپراسیۆنی هاوبەش و سەربەخۆیان بەڕێوە بردووە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە زیاتر لە ٤ هەزار مین و هەزار و ٧٠٠ پارچە چەکیش دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
Your Comment